هێرش  عەبدولڕەحمان

هێرش عەبدولڕەحمان

ئەمەریکا پەیامی کۆتایی دەگەیەنێت

 لە دوای گەڕانەوەی کازمی لە واشنتن ئەمەریکا چاوەڕێی ھەنگاو و گۆڕانکاری بوو، بەڵام کازمی لە چەند کۆبونەوەیەکدا بە ئەمەریکییەکان دەڵێت توانای ئەو دیاریکراوە و ناتوانێت بە شەو و رۆژێک ئەوە بکات و، رێگاکانی بەردەمی سەختن. چەند جارێک لەگەڵ سەرکردەکانی حەشد قسەی کردوە، ھەڕەشەکان و پەیامەکانی ئەمەریکایان بە ھەند وەرنەگرتوە و قسە لە ئەو وەرناگرن، بۆیە ئێوە لە رێگایەکی تر ھەوڵ بدەن ئاگاداریان بکەن، ئەوە بوو پۆمپیۆ لە رێگای بەرھەم ساڵحەوە پەیامێکی توندی نارد، ئەگەر ھەر کاتوێشایەک ئاڕاستەی باڵێۆزخانەکەیان بکرێت ڕاستەخۆ پێگەکانی میلشیاکان وێران دەکات.

 دواتر پێی ووتوە ئێمە ناتوانین بەردەوام کۆمەکی حکوومەتێک بکەین، کە نەتوانێت ناوچەی سەوز بپارێزێت لە ھێرشی میلشیاکان ئەگەر ئەوە نەکرێت ئەمەریکا سزا دەخاتە سەر تەواوی سەرکردە عیراقییەکان و  دواتر دەرگای بالێۆزخانەکەی بە کاتی دادەخات و داوا لە تەواوی بالێۆزخانەکانی تر دەکات ھەمان کار بکەن، ئەوەش بۆ پاراستنیانە تا ئەمەریکا گورز لەو ھێزانە دەوەشێنێت و کۆتای بە میلشاکان دێنت.

ئەوەی لای ئەمەریکا گرنگە دەیانەوێت بەر لە وادەی ھەڵبژاردنی داھاتووی عیراق کەیسی میلشیاکان ودەستێوەردانی ئیران چارەسەر کرابێت، هەڵبژاردن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە یاسای نوێی هەڵبژاردن سەرپەرشتی دەکرێت و بوکەڵە ئێرانییەکان لە ساڵی داهاتوودا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی تووشی شکستێکی گەورە بکرێنو پاڵ بە میلیشیا ئێرانییەکانەوە بنێن لەناو دامەزراوە عیراقییەکاندا ھیچ دەسەڵاتیان نەمێنت.

ئەم جارە واشنتن چاوەڕێیە بزانێت شیعەکان گوێ دەگرن واز لەو خۆشگوزارنیە دێنن کە لە سایەی ئەمەریکا دەستیان کەوتوە یان بەردەوام دەبن لە دژایەتیکردنی. ئاراستەکردنی یەک فیشەک بە رووی باڵێۆزخانە ھەڵکەندنی گۆڕە بۆ خۆیان و میلشاکانیان .

وتارەکانی تری نووسەر

Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan