کوردستانی

لە ماوەی مانگێکدا 27 هاوڵاتی کورد دەستگیرکراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ماوەی مانگێکدا 27 هاوڵاتی کورد دەستگیرکراون
مەودا میدیا-

 لە ماوەی مانگی رابردوودا لاینکەم 27 هاوڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئەیلولی 2020دا، لانیکەم 27 هاوڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم راپۆرتە، 21 کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، ١ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و 2 کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون, هەروەها 2 کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیش دەستبەسەر کراون و هۆکاری دەستبەسەر کرانی کەسێکیش نادیارە.

زیاترین هاوڵاتی لە پارێزگای ئورمیە دەستبەسەر کراون کە 12 حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی 8 هاوڵاتی لە پارێزگای سنە، 6 هاوڵاتی لە پارێزگای کرماشان و هاوڵاتییەک لە پارێزگای لوڕستان تۆمار کراوە و شەش کەس لەو دەسبەسەر کراوانە ژن بوون کە یەکێکیان بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کراوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan