عیراقی

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڵێن بە کچە خوێندکارێک دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڵێن بە کچە خوێندکارێک دەدات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ خوێندكاری سەركەوتوو دوعا فەلاح رەزاق لە پارێزگای نەجەف ئەنجامدا بەڵێنی پێدا رێگە چارەیەک بۆ کێشەکان.

نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  بڵاویکردەوە، ئەمرۆ هەینی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ خوێندكاری سەركەوتوو دوعا فەلاح رەزاق لە پارێزگای نەجەف ئەنجامدا دوای بینینی بانگەوازەكەی لەرێی دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە، بەرێزیان بەڵێنیدا بە دۆزینەوەی رێگەچارەیەك بۆ دۆخەكەی.

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەکرد "سەركەوتووان و خاوەن تواناكان بڕبڕەی پشتی وڵاتن و ژیان بەرهەمدێنن، پشتیوانی كردنیان بەرپرسیارێتی دەوڵەت و كۆمەڵگەیە ئاماژەشی بەوە كرد هاندانی مەعنەوی چارەی كێشەكەیان ناكات، و پێویست بە بەرنامەیەكی زانستی دەكات تا بیانهێنێتە مەیدان بۆ بنیاتنانی نیشتمان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان