تەندروستی

باشترین ئەو خواردنانەی کە جوانییەکی تایبەت دەبەخشن بە پێست

مەودا میدیا - سلێمانی |


باشترین ئەو خواردنانەی کە جوانییەکی تایبەت دەبەخشن بە پێست
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پێست گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ مرۆڤەکان بە تایبەت خانمان گرنگی زیاتر دەدەن بە پێستیان بۆ ئەم مەبەستەش زۆر جار پەنا دەبەینە بەر بەکارهێنانی ماسک و دەرمان بۆ پێستمان، بەڵام تۆ دەتوانیت ئەم چەند خواردنە گرنگە بخۆیت بۆ ئەوەی پێستێکی گەشاوەت هەبێت، ئەوانیش:

- گوێز، هەمیشە پزیشکان ئامۆژگاریمان دەکەن کە گوێز بخۆین چونکە بڕێکی باش لە ئۆمێگا3 ی تێدایە و پێست جوان و ساف دەکات.

- زەیتی زەیتون، تۆ دەتوانیت بە چەند ڕێگایەک بەکاری بهێنیت و چەندین ڕۆڵی کاریگەری هەیە لە ناو جەستەی مرۆڤ بە تایبەت بۆ پێست.

- ئەڤۆگادۆ، یەکێکە لەو میوانەی کە رێژەیەکی زۆر لە ئاوی تێدایە و چەوریەکی سروشتی تێدایە کە سودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ گەر هەموو رۆژێک بە بەردەوامی بخورێت ئەوا هەست بە گۆرانکاری پێستت دەکەیت.

- ناوکە کولەکە، یەکێکە لەو چەرەساتانەی گەر هەموو رۆژێک بە بری 28گرام بخورێت ئەوا پێست درەوشاوە دەکات.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە