کوردستانی
لە هەموو کات زیاتر هەست بە خەسارەتی لەدەستدانی مام جەلال دەکەم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی کۆچی دوایی مام جەلالدا نامەیەک ئاڕاستەی هەردوو بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کردووە و نوسیوویەتی، لە هەموو کات زیاتر هەست بە خەسارەتی لەدەستدانی مام جەلال دەکات.

ئەمڕۆ شەممە ، بەبۆنەی تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلال،سکرتێری پێشووی گشتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی هەردوو بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کردووە و ئاشکرایکردووە "لە یادی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بە سەر کۆچی دوایی برای بەڕێزم مام جەلال لەگەڵ پێشکەشکردنی رێز و پێزانینم بۆ دەوری کاریگەری، وەک یەکەم سەرۆک کۆماری کورد ئێستا زیاتر لە هەموو کات هەست بە خەسارەتی لە دەستدانی دەکەم".
ئەوەشی نوسیوو "هیوادارم ئێوەش بەردەوامبن لەوەی درێژە بە رێگەی باوکتان بدەن بۆ بە دیهێنانی خەونی گەلەکەمان و درێغی نەکەن لە پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتیمانی".
ک.ن
ک.ن