ئابووری

نرخى نەوت زیاتر دابەزى

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى نەوت زیاتر دابەزى
مەودا میدیا - کاروان نوری

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا بەردەوامە لە دابه‌زین و له‌  ئێستادا به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بە 39 دۆلار و 15 سەنت ماماڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
 
ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکاندا بە 36 دۆلار و 87 سه‌نته‌، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنتیش بە 39 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و 4.25% دابەزى.
 
لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.

ک.ن

 

 

Qaiwan
Qaiwan