عیراقی

ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەكرێت و ئاماژە بەوەشدەكات دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا بەهۆی نەبوونی بڕی پارەی تەواوەتی بووە لەلای حكومەتی عیراق.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت "لەم هەفتەیەدا مووچە دابەشدەكرێت"، ئاماژە بەوەشدەكات "دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق بەهۆی نەبوونی پارەی پێویستەوە بووە لەلای حكومەت".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی قەرزكردنی حكومەتەوە بۆ دابینكردنی مووچە و بەردەوامی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان وتوویەتی "سەرەڕای ناڕەزایی هەندێك ئەندامی پەرلەمان بۆ درێژەكردنەوەی یاسای قەرزكردن، بەڵام بۆ دابینكردنی مووچە و پێداویستییەكان حكومەت ناچەرە قەرز بكات، چونكە حكومەت هیچ جێگرەوەیەكی نییە بۆ دابینكردنی پارەی پێویست".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان