تەندروستی

11 ئامۆژگاری بۆ تەندروستی جەستەت لە پزیشكێكی تەمەن 105 ساڵەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


11 ئامۆژگاری بۆ تەندروستی جەستەت لە پزیشكێكی تەمەن 105 ساڵەوە
مەودا میدیا-
دكتۆر شیگیاكی هینوهارای ژاپۆنی لە تەمەنی 105 ساڵیدا مرد، پێش مردنی چەند ئامۆژگارییەكی خستەڕوو بۆ ژیانكردن بە تەمەنێكی درێژ بە تەندروستییەكی باشەوە. دكتۆر هینوهارا 75 كتێبی نووسیوە، بەڵام ئەو كتێبەیان دوای مردنی بڵاوبوویەوە لە هەموویان زیاتری لێفرۆشرا كە تیایدا باس لە چەند ئامۆژگارییەك دەكات بۆ ئەوەی مرۆڤ بە تەندروستییەكی باشەوە تەمەنێكی زۆر بكات.

ئەمەش 12 ئامۆژگارییەكەیە:

یەكەم: چاودێریی كێش جەستەت بكە
كێشی زۆر و قەڵەوی رێگرە لە هەستكردن بە ئارامی و دڵخۆشی و دەبێتە هۆی كورتكردنەوەی درێژیی تەمەن بۆ ناوەندی تەمەن، بۆیە گرنگە ئاگات لە خواردنی تەندروست و بەسوود بێت بۆ جەستە تا ئەوەی كێشت زیاد و كەم نەكات.

دووەم: بە پلیكانەدا سەركەوە
بۆ زیاتربوونی توانای جەستەیی و راگرتنی تەندروستیت، پێویست ناكات بە بەرزكەرەوە سەركەویت، بەڵكو باشترە بە پلیكانەدا سەركەویت، چونكە دەبیتەهۆی سوتاندنی كالۆری زۆر.

سێیەم: سوربوون لەسەر خواردنی تەندروست
ئەگەر حەزیشت لە خواردنە درووستكراوەكان بوو دەبێت هەوڵبدەیت واز لەو خووە بهێنی و بەردەوام بیت لەسەر خواردنی ئەو خۆراكانەی خانەكانی جەستە بەزیندوویی رادەگرێت بەتایبەت ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكان و كانزاكان، چونكە وزەی باش دەدات بە جەستە.

چوارەم: هەوڵبدە ئازارەكانت فەرامۆش بكەیت
هەندێكجار سەرچاوەی ئازار بەهۆی دروستكردنی هەستێكی نادیارەوەیە، بۆیە دەبێت هەمیشە گەشبین و دڵخۆشی بیت و  گوێ لە مۆسیقای هێواش بگرە یان هەستە بە چالاكی بۆ كەمكردنەوی ئازارەكە.
پێنجەم: ئازادبوون لە سۆزی شڵەژاوی دەروونی
هەندێكجار هەندێك سۆز هەیە هەستی ئازاری جەستەیت دەداتێ و دەبێتە هۆی هەڵچوونی دەروونی و هەستكردن بە دڵتەنگی و نائارامی، بۆیە دەبێت ئەو هەستانە لە خەیاڵ و مێشكت دەربكەیت كە كاریگەریی نەرێنی لەسەرت دروست دەكات.

پێنجەم: وازبێنە لە بیركردنەوە بۆ بەیانی
ژیان زنجیرەیەك رووداوە كە پێشبینی ناكرێت چی روودەكات لە داهاتوودا، راڕایی هیچ شتێك ناگۆڕێت، چونكە هیچ دەسەڵاتێكت بەسەر داهاتوودا نییە، بۆیە تاكە شتێك كە بیكەیت دڵخۆشی و هەستی جوانی و خۆشەویستی یە بۆئەو كاتەی تیایدا دەژی.

شەشەم: هەمیشە خەیاڵت با ئەرێنی بێت
ئەگەر مێشكت بە بیری ئەرێنی پڕبوو، وزەیەكی زۆر دەدات بە جەستەت كە دەبێتە هۆی توانای بەدیهێنانی ئامانجەكانت لە ژیانتدا و رۆحت ئارام دەكاتەوە و هەستی خۆشی  و خۆشەویستی و هەستكردن بە دڵخۆشییت دەداتی لە ژیانتدا.

حەوتەم: زانیارییەكانت بەشداریی پێبكە لەگەڵ ئەوانیتردا
دكتۆر هینوهارا زانیارییەكانی بەشداری پێدەكرد لەكاتی وانەوتنەوەدا، لە رێگەی ئاڵوگۆڕی ئەزمونی ژیانی و زانیاریی جۆراوجۆر كە هینوهارا هەستی بە رەزامەندی دەروونی دەكرد لە ژیانی خۆیدا.

هەشتەم: خۆت خانەنشین مەكە لەبەرئەوەی تەندروستیت باشە
هیچ تەمەنێك نییە دیاریكراو بێت بۆ خۆ كەنارگیركردن و دووركەوتنەوە لە كار، لەبەرئەوەی هەستی سەركەوتنت لە كارەكەت دەداتێ‌ و كارەكەت لا خۆشەویست دەكات و هیچ شتێك نایسەپێنێت بەسەرتدا خۆت خانەنشین بكەیت كاتێك تەمەنت هەڵدەكشێ.

نۆیەم: رێكخستنی خشتەی كاتی تایبەت بەخۆت
رۆژانە پلانی كارەكانت داڕێژە كە دەتەوێت ئەنجامی بدەیت، لە رێگەی رێكخستنی خشتەی كاتی تایبەت بەخۆت ئامانجەكەت بەروونی لەبەرچاوت دەمێنێتەوە كە وادەكات بەدڵنیایی بەدەستی بخەی.

دەیەم: خەیاڵی كۆكردنەوەی پارەی زۆر لابە لە مێشكت
زۆربەی خەڵكی بە هیچ شێوەیەك رازی نین لەو داهات و پارەی هەیانە و هەمیشە دەیانەوێت پارەی زیاتر كۆبكەنەوە كە دەبێتە هۆی هەستنەكردنی هەمیشەیی بە دڵخۆشی، بۆیە دەبێت بزانیت چۆن خۆشی دەبینیت لە ژیان پێش ئەوەی درەنگ نەبووە.

یازدەیەم: هەمیشە هەستبكە سەرچاوەی ئیلهامی
پێویستە هەستبكەیت كە كەسێكی هاوشێوەت نییە و لە هیچ كەسێكی تریش ناكەی، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانی سوود وەرگری لەوانەی لە كارەكانیان سەركەوتوو بوون بۆ تەواوكردنی كەلێنەكەت و بۆ گرتنەبەری رێگا راستەكە.

غ.ف

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب