تەندروستی
چارەسەری كۆرۆنا لە خوێنی ئەسپ بەرهەم دەهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆستاریكا ماوەی چەند هەفتەیەكە بەنهێنی دەستیكردووە بە چارەسەری كۆرۆنا لە خوێنی ئەسپ، ئەگەر ئەو تاقیكردنەوەیە سەركەوتووبێت، تووشبووی كۆرۆنا بە 4 رۆژ چاكدەكاتەوە.
ماوەی چەند هەفتەیەكە لێكۆڵەرەوانی كۆستاریكا دەستیانكردووە بە تاقیكردنەوەی چارەسەری كۆرۆنا بە پلازمای خوێنی ئەسپ بەسەر 27 نەخۆشدا.
لێكۆڵەرەوانی پەیمانگای كلۆدۆمیرۆی سەر بە زانكۆی كۆستاریكا دەرزییان داوە لە 6 ئەسپ، كە پڕبووە لە پرۆتیناتی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە تاقیگەكانی چین و بەریتانیا بەدەستیان هێناوە، دژە تەنە پێشكەوتووەكان كە لە خوێنی ئاژەڵاندا هەیە لە رێگەی پلازمای خوێنەوە وەریدەگرینەوە.
پلازمای خوێنی ئەسپ دەبێتە هۆی نەهێشتنی نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 4 رۆژدا، هەروەها وادەكات لە نەخۆش هەناسە هەڵمژێت بەبێ ئاستەنگ لەگەڵ كەمكردنەوەی پلەی گەرمی جەستە.
هۆكاری هەڵبژاردنی ئەسپ بۆ دۆزینەوەی پێكوتەی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوەیە كە ئەسپ ئاژەڵێكی نەرم و زۆر زیرەكە و رێژەیەكی زۆر پلازمای خوێنی تیادایە.
كارلۆس ئەلفادۆرۆ، سەرۆكی كۆستاریكا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە كە ئەو چارەسەرە پاش سەركەوتنی لە تاقیكردنەوە دەستكەوتێكی باش و پاڵپشتییەكی باشە بۆ دەوڵەتانی تر كە هاوكاریی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بكەن.
خ.غ