تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای کیا ئۆتۆمبێلێکی نوێی وەرزشی دەخاتە بازاڕەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمپانیای کیا ئۆتۆمبێلێکی نوێی وەرزشی دەخاتە بازاڕەوە
مەودا میدیا-

کۆمپانیای کیا ئۆتۆمبێلێکی نوێی وەرزشی دەخاتە بازاڕەوە، ئۆتۆمبێلە نوێیەکە یەکێکە لە پێشكەوتووەكانی جۆری خۆی کەناسراوە بە Kia K5، لەگەڵ كۆمەڵێك تایبەتمەندیی پێشكەوتوو لە ناوەوە و دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە ، لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2020ەوە لە بەشێك لە بازاڕەكانیدا جیهان هەیە

فرۆشتنی ئەم ئۆتۆمبێڵە لە ڕۆژی هەینی 1ی ئایاری 2020 لە ناوچەكە، لەوانەش لە بازاڕەكانی ئیماڕات و سعودیە و كوەیت و عوممان و ئەردەن دەستی پێكردووە، ئەم ئۆتۆمبێڵە وەرزشییەی سیدان ئێكسسواراتی كوالێتی بەرزی لە ناوەوەی كابینەكەیدا هەیە، لەگەڵ ئەمەشدا تایبەتمەندیی سەلامەتی پاڵپشت بە تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو و سیمای هەیكەلی نوێ هەیە، ئەم زیادكراو و چاككراوانەی ئۆتۆمبێڵی K5 وای كردووە ئۆتۆمبێڵەكە ئاسوودەتر و جێگیرتر بێت و لە هەموو ئەوانەی پێشووتریش چێژبەخشتر بێت.

تۆماس شیمیرا، سەرۆكی بەشی بەرهەمەكان لە كۆمپانیای "كیا مۆتۆرز" ئاماژەی بەوەکرد "كاتێك لە ساڵی 2010 ئۆتۆمبێڵی K5مان خستە بازاڕ، ئەمە سەرەتایەكی نوێ بوو بۆ كیا، دیزاینەكەی پێچەوانەی ئەو بیركردنەوانە بوو كە بەرامبەر هێما بازرگانییەكەی ئێمە لە هەموو بازاڕەكانی جیهان هەبوو، ئێستاش دوای دوو نەوە لەم جۆرە ئۆتۆمبێڵە، لەو باوەڕەداین كە ئۆتۆمبێڵی K5 هەمان كار دووبارە دەكاتەوە، ئەویش بە هۆی دیزاینی ڕاستوڕاستی دواوەی، ئۆتۆمبێڵی K5ی نوێ یەكێكە لەو ئۆتۆمبێڵانەی بەشێوەیەكی وەرزشی و زۆر جیاواز بەرهەممان هێناوە، هەروەها بە هۆی كۆمەڵێك تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو و گشتگیر و بزووێنەر و گێڕی نوێ، ناوەوەی كابینەكەی نایابە، ئەمە پێشكەوتووترین ئۆتۆمبێلی ئێمەیە".

لە لایەن خۆشیەوە یاسر شابسوغ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پڕۆسەكانی "كیا مۆتۆرز" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا رایگەیاند "ئۆتۆمبێڵی K5ی توندوتۆڵ، بە نوێترین تەكنەلۆژیا و وردەكارییە وەرزشییە داهێنەرانەكانییەوە، هەڵگری پەیامێكی ڕوونە، ئەویش بریتییە لە بەردەوامیی كیا لەسەر هەموو نوێكارییەك، لەگەڵ خستنەبازاڕی ئەم جۆرە سیدانە كە دواوەی راستوڕاستە، شتێك لە ئایندە دەبینن، لەگەڵ پاراستنی میراتی ئۆتۆمبێڵی K5ی پێشوو، كە شانازی بە ئەدا نایابەكەی و ئەزموونی هاژوشتنی جێڕەزامەندییەكەی دەكەین، بۆ خۆشەویستانی ئۆتۆمبێڵە سەركێشییەكان لە ناوچەكە. لە ئیماڕاتەوە بۆ عوممان، لە سعودیەوە بۆ كوەیت. شوفێرانی كەنداوی عەرەبی، بەوە ناسراون كە ئۆتۆمبێڵە ناوازەكانیان خۆش دەوێت، رێزی ئۆتۆمبێلە نایابەكان دەگرن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان