تەندروستی
چی روودەدات ئەگەر بۆ هەمیشە خانمان ستیان بەکارنەهێنن؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەندێک لە خانمان سەرەرای ئەوەی دەزانن بەکارهێنانی ستیان زیانی هەیە، بەڵام هەر بەردەوامن لە بەکارهێنان، لەوەدەچێت زۆرینەی خانمان ئەم پرسیارەیان لە مێشک دروست بوبێت کە ئایا چی روودەدات ئەگەر بەیەکجاری ستیان بەکارنەهێنن بەپێی توێژینەوەکان دەرکەوتووە کاتێک دەستدەکەیت بەوەی کە ستیان بەکارنەهێنیت زۆرینەی خانمان دەزانن کە سنگ تووشی شۆربوونەوە دەبێت, ئەمەش وادەکات شێوەیەکی جوانی نەبێت.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەگەر هەندێک جار بەهۆی فراوانی جێگەکە یاخود بۆشاییەکی زۆر ماسولکەکان گەورەدەبن و بەهۆی ئەوەشەوە مەمک گەورە دەبێت، ئەمەش شێوەیەکی ناشرین دەدات بە خانمان.
هەر بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ئەمریکا کراوە، هەندێک لە خانمان ئەوانەی کە هەموو رۆژ و بە بەردەوامی ستیان دەبەستن تووشی ئازارێک دەبن لە مەمکدا.
پسپۆڕان رێنمایی ئەو خانمانە دەکەن کە ناتوانن لە بەستنی ستیان خۆیان بەدوور بگرن، دەڵێن خانمان دەتوانن شەوان ستیانەکانیان لاببەن بۆ ئەوەی سنگیان پشوو بدات.
س.س