تەندروستی
ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ لە خانمان و پیاواندا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەشێک لە خانمان و پیاوانیش هەست بەوە دەکەن کە قژیان بە شێوەیەکی زۆر دەڕووتێتەوە و زۆرینەشیان بەدوای هۆکارەکانی دەگەرێن، هۆکارە سەرەکییەکانی هەڵوەرینی قژ لە خانمان و پیاواندا بۆ ئەم هۆکارانەی خوارەوە دەگەڕێتەوە:
- زیاتر هەڵوەرینی قژ لەلای خانمانی دووگیانەوە سەرهەڵدەدات و هەندێک لەو خانمانەی کە دووگیانن قژیان بەشێوەیەکی زۆر هەڵدەوەرێت.
- زیاتر هەڵوەرینی قژ لەلای خانمانی دووگیانەوە سەرهەڵدەدات و هەندێک لەو خانمانەی کە دووگیانن قژیان بەشێوەیەکی زۆر هەڵدەوەرێت.
- کەمی ڤیتامین A لە جەستەتدا هۆکارە بۆ رووتانەوەی قژ لە خانمان و پیاوانیشدا.
- نەبووینی پرۆتینی تەواوەتی لە جەستەدا هۆکارە بۆ هەڵوەرینی قژ لە هەردوو رەگەزدا.
-یاخود هەندێکجار بۆ هەندێک کەس هۆکارەکەی بۆماوەییە.
-گۆرانی هۆرمۆنەکانی جەستەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ هەڵوەرینی قژ.
-راکێشانی قژ و توند بەستنی قژ لە خانماندا هۆکارێکی دیکەیە بۆ رووتانەوەی قژ.
س.س