جیهانی
ته‌ندروستی جیهان: ئومێدمان هه‌یه كۆتایی ئه‌مساڵ ڤاكسینی دژه كۆرۆنا دروستبکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی "WHO" رایگه‌یاند، ئومێدیان هه‌یه تا كۆتایی ئه‌مساڵ بتوانین ڤاكسینی باوه‌ڕپێكراوی كۆرۆنا دروستبکرێت، کە ژمارەیەکی زۆر وڵاتان كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا ده‌كه‌ن.

تێدرۆس ئه‌دهانۆم گێبریسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی "WHO" له وته‌یه‌كدا له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری تایبه‌ت به په‌تای كۆرۆنا له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان، رایگه‌یاند "ئومێدمان هه‌یه تا كۆتایی ئه‌مساڵ بتوانین ڤاكسینی باوه‌ڕپێكراوی كۆرۆنا دروستبکرێت".
ئەوەشی ئاشکراکرد "ئێستا كار له‌سه‌ر 9 ڤاكسینی به‌ربژێركراوی دژه ڤایرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، ئامانجیش لێی ئه‌وه‌یه، تا كۆتایی ئەمساڵ، نزیكه‌ی دوو ملیار ڤاكسین له جیهان دابه‌ش بكرێن، ژمارەیەکی زۆر وڵاتان كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا ده‌كه‌ن لەوانەش، رووسیا، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا و چین.
ک.ن