تەندروستی

نیشانەکانی توشبوون بە شێرپەنجەى جگەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


نیشانەکانی توشبوون بە شێرپەنجەى جگەر
مەودا میدیا - کاروان نوری

شێرپەنجەی جگەر یەکێکە لە مەترسیدارترین جۆرەکانی شێرپەنجە ئەویش بەهۆی سەختی لە ناسینەوەی نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە کە هاوشێوەی نیشانەی هەندێک جۆری نەخۆشی ترە، هەربۆیە لەسەرەتای هەستکردن بە نیشانەکان سەردانی پزیشکی تایبەت بکرێت بۆ چارەسەری پێشوەختە.
 
 ماڵپەڕی "وێب توب" لە زاری پزیشکانی شارەزا لە بوارەکەدا ئاماژە بە نیشانەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی جگەریان خستووەتە ڕوو، ئەوانیش:
 
 -بوونی گرێ لە سکدا: نەخۆش هەست بە ئاوسانی بەشی سەرەوەی سنگی دەکات و هەست دەکات وردە وردە ئاوساوییەکە زیاد دەکات.

 - بوونی ئازار لە بەشی ڕاستی سکدا: ئەگەری هەیە بەهۆی پەستانی گرێکەوە  ئازار لە جگەر و لای ڕاستی سکدا دروست بێت بەتایبەت بەشی سەرەوەی سنگ.

 -بوونی ئازار لە شانی راستدا: هۆکارەکەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەیە لە جگەرەوە بۆ بەشەکانی تری جەستە، بەمەش لە ڕێگەی دەمارە خانەکانەوە زانیاری هەڵە بگوازیتەوە بۆ مێشک کە سەرچاوەی سەرەکی ئازارەکە جگەرە نەک شوێنێکی تر.

 -زەردبوونی ڕەنگی چاو و ڕوخسار: گۆڕینی ڕەنگی ڕوخسار و میز یەکێکیترە لە نیشانەکانی نەخۆشییەکە.

 - خوران: بوونی خوران و هەستیاری لە پێستدا، ئەم دۆخەش لە شێرپەنجەی جگەردا زیاتر و توندترە.

 - تەنگەنەفەسی: هۆکارەکەی دروستبوونی پەستانێکی زۆرە لە سەر سنگ و سییەکان و دروستبوونی کێشە لە هەناسەداندا.

 -لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، نەخۆش کێشی لەشی دادەبەزێت و ئارەزوی خواردنی نامێنێت.

 - سەرگێژخواردن و دڵتێکهەڵاتن: یەکێکە لە نیشانەکانی کۆمەڵێک نەخۆشی بەڵام بۆ شێرپەنجەی جگەر جیاوازە و حاڵەتەکە زیاتر و توندترە.

 -بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش: ئەگەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش لە دوو بۆ سێ هەفتە زیاتر بەردەوام بوو بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو ئەگەری هەیە بەهۆی بوونی ئەو نەخۆشییەوە بێت کە کەسەکە پێی نەزانیوە.

 - ماندوێتی و خەواڵوی: ئەگەرچی کەسەکە بەپێی پێویست نوستبێت و کارێکی ماندوکەری نەکربێت، بەڵام بەردەوام هەست بە خەواڵوی و ماندوێتی دەکات و چالاکی ڕۆژانەی کەمدەبێتەوە ئەویش لەدوای ١٢ مانگ لە توشبوونی نەخۆشییەکە زیاتر دەبێت.

ک.ن

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب