عیراقی

ئەنجامدەری هێرشە درۆنییەکان دەستنیشانکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجامدەری هێرشە درۆنییەکان دەستنیشانکران
مەودا میدیا-

راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عیراق ئاشکرایکرد ئەو لیژنەیەی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان پێکهێنرابوو راپۆرتی خۆی لەبارەی رووداوەکان پێشکەشکردووە.

قاسم ئەعرەجی، راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند "لیژنەکە لە راپۆرتەکەیەدا ئەو لایەنانەی دەستنیشانکردووە کە هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانیان ئەنجامداوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لیژنەکە سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە کە بە درۆن کراونەتە ئامانج و سنوور بۆ ئەنجامدەری هێرشەکان دانراوە و جارێکی تر ئەو رووداوانە دووبارە نابنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan