گێتی

کاندیدانی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رووبەڕووی یەکتربوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاندیدانی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رووبەڕووی یەکتربوونەوە
 مەودا میدیا - کاروان نوری 

لەسەر بابەتەکانی کۆرۆنا، ئابوری، بیمەی تەندروستی، ژینگە، سیاسەتی دەرەوە، دادگای باڵای فیدراڵی، کێشەی رەگەزپەرستی، دادی کۆمەڵایەتی، پرۆسەی هەڵبژاردن، کاندیدانی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رووبەڕووی یەکتربوونەوە.

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردووەتەوە، لە کاتژمێر نۆ بە کاتی ئەمەریکا، مایک پێنس و کامالا هاریس کاندیدانی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رووبەڕووی یەکتربوونەوە، کە ماوەی 90 خولەکی خایاند. 

لە دیبەیتەکەدا، بابەتەکانی کۆرۆنا، ئابوری، بیمەی تەندروستی، ژینگە، سیاسەتی دەرەوە، دادگای باڵای فیدراڵی، کێشەی رەگەزپەرستی، دادی کۆمەڵایەتی، پرۆسەی هەڵبژاردن و قبوڵکردنی دەرەنجامەکان ، تەوەرەکانی سەرەکی کۆبوونەوەکەبوو. 

لە دیبەیتەکەدا، هاریس مامەڵەی ترەمپی لە روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنادا بە گەورەترین شکست ناوبرد و وتی "ترەمپ لەبەهای سوپای کەمکردووەتەوە و بەشێک لە پۆلیسەکان بەرامبەر بە کەمینەکان دڵڕەقن"، پێنسیش لە وەڵامدا وتی "ئەم قسانەی هاریس وادەکات ئەمەریکییەکان متمانەیان بە ڤاکسینی وڵاتەکەیان کەمببێتەوە"، مایک پێنس شانازیکرد بەوەی ئیدارەی ترەمپ سەرکەوتووە لە کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبوبەکر بەغدادی و کەمکردنەوەی قەبارەی کورتهێنانی بازرگانی لەگەڵ چیندا. 

ک.ن

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان