تەندروستی

بۆ تەندروستییەکی باشتر خواردنی تەماتە لەیادمەکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ تەندروستییەکی باشتر خواردنی تەماتە لەیادمەکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

تەماتە جۆرێکە لە سەوزەکان کە زۆرینەی خەڵک تەنانەت لە ژەمە سەرەکیەکانیشیاندا دەیخۆن و بە زۆر شێوازی جۆراوجۆر ئامادە دەکرێت و لەگەڵ تامە خۆشەکەی چەندەها سوودی سەرسوڕهێنەریشی هەیە، ئەوانیش:

- تەماتە جگە لە خواردنیشی دەتوانی سوودی لێوەربگریت بەوەی کە دەتوانیت قاشێک تەماتە بخەیتە سەر پێستی دەموچاوت تاوەکو هیچ پەڵە و زیپکەیەک بە روخسارتەوە نەمێنت.

- دەتوانیت وەک دژە شێرپەنجە بیخورێت، بەتایبەت پیاوان چونکە دژی شێرپەنجەی پرۆستاتە.

- خوێنی جەستە لە ژەهر پاکدەکاتەوە، هەروەها سوودی هەیە بۆ پێستی سەر کە وادەکات قژ زوتر گەشە بکات.

- تەماتە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی گەدە و ریخۆڵە بە شێوەیەکی تەندروست کار بکات.

- تەماتە سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە رۆماتیزمەیان هەیە دەتوانن سوودی لێببینن بۆ نەخۆشیەکەیان.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب