کوردستانی
پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت به ئه‌رێنى و گه‌شبینییه‌وه له رێككه‌وتنى نێوان حكومه‌تى فیدراڵى عیراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال ده‌ڕوانین، ئاماژەی بەوەشکردووە ئه‌م رێككه‌وتنه هه‌نگاوێكى نیشتمانیانه‌ى دروسته له به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى وڵاتدا‌یە.

لە راگەیەندراوێکدا نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "به ئه‌رێنى و گه‌شبينييه‌وه له رێككه‌وتنى ئه‌مڕۆى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال ده‌ڕوانين، ده‌ستخۆشى له تيمى دانوستانكارى هه‌ردوولا بۆ سه‌رخستنى گفتوگۆكان و گه‌يشتن به ڕێككه‌وتن ده‌كه‌ين. ئه‌م كاره ئه‌نجامى هه‌ستكردن به به‌رپرسياريه‌تى، پێكه‌وه‌يى و كارى هاوبه‌شى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانه".
ئاماژەی بەوەشکرد "سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشييه‌كى تايبه‌ت پێشكه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران مسته‌فا كازمى ده‌كه‌ين كه ڕۆڵێكى ديارى كاريگه‌ر و يارمه‌تيده‌رى بينى بۆ سه‌رخستنى گفتوگۆكان و گه‌يشتن به‌م ڕێككه‌وتنه، هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگيرى و به‌شداريى خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و ماندووبوونى بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتنه‌كه و هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين كه يارمه‌تيده‌ر و هاوكار بوون".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئه‌م رێككه‌وتنه هه‌نگاوێكى نيشتمانيانه‌ى دروسته له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى وڵات‌دا و ده‌بێته هۆى بنياتنانه‌وه و پته‌وكردنى متمانه له‌نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، هيوادارين هه‌نگاوى ديكه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولاى به‌دوادا بێت و گه‌ڕانه‌وه‌يه‌كى سه‌ربه‌رزانه و ئارام و بێ كێشه بۆ خوشك و برايانى ئێزدى و ته‌واوى خه‌ڵكى شه‌نگال و سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه، دابين بكات".
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە "داواكارين پابه‌ندى به جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌وه بكرێت، هه‌روه‌ها داوا له هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانمان ده‌كه‌ين بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و ناوچه‌كه و بووژاندنه‌وه‌ى ژێرخانيان هاوكارمان بن كه ده‌بێته مايه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورديى له‌نێوان پێكهاته‌كاندا".
س.س
س.س