تەندروستی

سوودەکانی زوو هەستان لە خەو

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودەکانی زوو هەستان لە خەو
 مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەگەر بزانیت هەستانی زوو لە خەو لە بەیانیاندا چەندە سوودی هەیە و ئەگەر بە سوودەكانی ئاشنا بیت رەنگە واتلێبێت هەموو بەیانیەك زوو لە خەو هەستیت .

1- ئەو كەسانەی بەیانیان زوو لە خەو هەڵدەستن ووزەی جەستەیان زیاترە و چالاكترن و ئەو رۆژەی زوو لە خەو هەڵدەستن ئەوە چالاكترن لە ڕۆژەكانی دیكە.

2- كاتێكی زۆرت بۆ دەگەڕێتەوە : راستە نوستن بۆ جەستە پێویستە بەڵام زۆر نوستن لە كاتت دەبات، ئەو كاتەی زوو لە خەو هەڵدەستین ئەوە بە ئارامی خۆت ئامادە دەكەیت و دەچیتە شوێنی كارەكەت ، ئەمە یارمەتیت دەدات سەرەتای ڕۆژەكەت بە مێشكێكی ئاسوودەوە دەست پێبكەیت .

3- هەستانی زوو لە خەوی بەیانیان واتلێدەكات توانای بیركردنەوەی مێشكت باشتر بێت و ووردەكارانە تر كاربكەیت .

4- خواردنی ژەمی بەیانیان سوودی بۆ تەندروستی زۆرە و ووزە و توانا بە جەستە دەبەخشێت، لەبەر ئەوە بەیانیان زوو لە خەو هەستە و ژەمی بەیانیان بخۆ.

5- وەرزش كردن لەكاتێكی زوو لە بەیانیاندا یارمەتی چالاكبوونی خانەكانی جەستە دەدات، ئەم سوودەی وەرزشكردنی بەیانیان لە هەوایەكی خاوێندا لە دەستی خۆت مەدە .

6- ئەو كەسانەی بەیانیان زوو لە خەو هەڵدەستن ئەوە تەندروستیان زۆر باش دەبێت  كاتژمێری بایلۆجی جەستەیان  رێكخراو دەبێت و توانای كاركردنیان زۆر باشتر دەبێت لە چاو ئەو كەسانەی بەیانیان درەنگ لە خەو هەڵدەستن .

 

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان