کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمشەو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی  ناحیەی قۆرەتوو - قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا لە ئەنجامدا یەکێک لە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا و شۆفێرەکەش بە سوکی برینداربوو.

مقەدەم عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو هەینی لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی  ناحیەی قۆرەتوو - قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری پاتڕۆڵ وەرگەڕا، لە ئەنجامدا سەرنشینێک بەناوی (محمد امیر فایق ) لەدایکبووی 2003 دانیشتووی قەزای کەلار گیانی لەدەستدا، هەروەها شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە سوکی برینداربوو".

ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا بەمەبەستی تۆێکاری تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەند کراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan