تەندروستی
بە خواردنی ئەم خۆراکانە خۆت لە ئەنفلۆنزای وەرزی بپارێزە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
زۆر کەس لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و سەرمادا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە تووشی پەتای ئەنفلۆنزا دەبێت، کە ڤایرۆسێکە و دەچێتە ناو خانەی لەشی مرۆڤەکان و پێویستە خۆمانی لێبپارێزین بە تایبەت لەم کاتەدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوە، بەڵام تۆ دەتوانیت پێش تووشبوون بە ئەنفلۆنزای وەرزی ئەم خواردنانە بخۆیت:
1- گێزەر، کە دەتوانرێت بکرێت بە شۆربا و بە گەرمی بخورێتەوە, بەهۆی بوونی برێکی زۆر لە ڤیتامین A تیادا گێزەر بەرگری لەش بەهێز دەکات بەرانبەر بە ئەنفلۆنزای وەرزی.
4- هێلکە، بەهۆی بوونی ترشی ئەمینی و پرۆتین تیادا گرنگە کە بخورێت لەم وەرزەدا.
5- ناوکە کولەکە، بوونی بڕێکی باش لە مادەی زینک لە پێکهاتەکەیدا وادەکات بەرگری لەش بەهێزببێت.
6- شیر، بەگشتی وادەکات کە لەشت سەرمای نەبێت و بەرگری لەش بەهێز دەکات.
س.س
س.س
بیروڕا



