تەندروستی

کۆرۆنا دەبێتە هۆی نەزۆکی؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆرۆنا دەبێتە هۆی نەزۆکی؟
 مەودا میدیا - کاروان نوری

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانێ ببێتە هۆی نەزۆکیی پیاوان، ئەو کەسانەی تووشی ئەم ڤایرۆسە دەبن، پاش چاکبوونەوە دەبێ لەلایەن پزیشکی پسپۆری بواری نەزۆکییەوە پشکنینیان بۆ بکرێت.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تیمێک لە پسپۆڕانی چینی ئەنجامیانداوە، گەیشتوون بەو ئەنجامەی کۆرۆنا دەتوانێ ببێتە هۆی نەزۆکیی پیاوان، بەپێی گوتەکانی "لی یۆفنگ"ی سەرپەرشتیاری تیمەکە، ئەو کەسانەی تووشی ئەم ڤایرۆسە دەبن و لەبواری نەزۆکیشدا پێویستیان بە چاودێری پزیشکی هەیە، پاش چاکبوونەوە دەبێ لەلایەن پزیشکی پسپۆری بواری نەزۆکییەوە پشکنینیان بۆ بکرێت. 

ئەوەشیان ئاشکراکردووە "ئەم راپۆرتە لە ماڵپەڕی نەخۆشخانەیەکی شاری ووهان بڵاوکراوەتەوە کە ئەم ڤایرۆسە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی 2ACE لەناو هێلکەی گونی پیاواندا، کە دواجار نەزۆکی لێدەکەوێتەوە".

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە