کوردستانی

زانکۆلاین بەڕووی خوێندکاراندا دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانکۆلاین بەڕووی خوێندکاراندا دادەخرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای درێژکردنەوەی ماوەی 24 کاتژمێر  بۆ داخستنی زانکۆلاین بڕیاریدا ئەمشەو کاتژمێر 12:00ی زانکۆلاین بەڕووی خوێندکارانی پۆلی 12 ئامادەییدا دابخات.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو کاتژمێر 12:00ی شەو زانکۆلاین بەڕووی خوێندکارانی پۆلی 12 ئامادەییدا دادەخرێت".

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمشەو کۆتا وادەیە و ماوەی زانکۆلاین بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ و پەیمانگەکان لەلایەن خوێندکارانی دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ خوێندنی ئەمساڵ".

س.س