تەندروستی

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی ژەمی بەیانیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی ژەمی بەیانیان
مەودا میدیا - کاروان نوری

یەکێک لە بەسوودترین ژەمەکانی رۆژانە، ژەمی بەیانییە، پزیشکانیش هۆشیاری ئەوەمان دەدەنێ ژەمی بەیانیان بە بەردەوامی بیخۆین.

پزیشکان ئاشکرایان کردووە ژەمی بەیانیان یەکێکە لە باشترین ژەمە خواردنەکانی رۆژ و پێویستە مرۆڤ گرینگی پێبدات، چونکە چەندان زیندە چالاکی جەستە بەکاردەخات و لە زۆر بواری جەستەییدا هاوکاری جەستەت دەکات، بۆیە لێرەدا باس لە سوودەکانی خواردنی ژەمی بیانیان و زیانەکانی نەخواردنی ژەمەکە دەکەین.

بەگشتی پزیشکان هۆشیاریمان دەدەنێ کە رۆژانە و بەشێوەیەکی بەردەوام ژەمی بەیانیان بخۆین، چونکە ژەمی بەیانیان وەک سەرچاوەیەکی وزە وایە بۆ جەستە و چالاکی "میتابۆلیزم"ی جەستەییش زیاد دەکات و هاوکاریت دەکات لە کەمکرنەوەی کێش و سووتاندنی کالۆری جەستە، لە هەمان کاتیشدا لە نەخۆشییەکانی دڵ بەدوورت دەگرێت و ناهێڵێت تووشی نەخۆشی شەکرە ببیت.

ئەگەر گرینگی بە ژەمی بەیانیان نەدەیت و پشت گوێی بخەیت و رۆژانە نەیخۆیت ئەوا چەندان کێشەی تەندروستیت تووشدەکات وەک زیادبوونی کێشی جەستە و کەمبوونەوەی وزە لە جەستەدا و دروستبوونی کێشە لە مێشکدا و لاوازی چالاکی میتابۆلیزم  و چەندان کێشەی تەندروستی تر.
Qaiwan
Qaiwan