تەندروستی
زیانەکانی خەوتن دوای نانخواردن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
کاتێک نان دەخۆین بەشێوەیەکی گشتی هەست بەوە دەکەین کەخەومان دێت، بەڵام مانای ئەوە نیە بێ گوێدانە تەندروستیمان لەهەر کاتێکدا خەومان هات بخەوین، چونکە هه‌ندێك خه‌وتن هه‌یه زیانمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت وەک خەوی دوای نانخواردن، کەدەبێتە هۆی زیادبوونی کێشمان به‌تایبه‌تی خه‌وی دوای نانی نیوه‌ڕۆ.

خه‌وتن له‌دوای نان خواردنی نیوەڕۆ سودی نییه و به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر پێش خه‌وی شه‌ویش نان بخۆیت زیانی هه‌یه، چونكه له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ست به حه‌وانه‌وه بكه‌یت به پێچه‌وانه‌وه هه‌ست به ماندووێتی ده‌كه‌یت، چونكه له‌و كاته‌دا له‌ش له‌كرداری هه‌رسكردندایه، هه‌میشه دوای نانخواردن له‌ش پێویستی به جوڵه‌یه و هه‌وڵبده‌ین دوای ناخواردن نه‌بخه‌وین نه‌دانیشین.
به‌پێی توێژینه‌وه نوێیه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه‌می خه‌وی شه‌و په‌یوه‌ندی به كێشی زیاد و چه‌وری زۆره‌وه هه‌یه، هه‌ر بۆیه راسته‌وخۆ دوای نانخواردن خه‌وتن زیانی هه‌یه و پێویسته لایه‌نی كه‌م له دوایی دوو كاتژمێر نانخواردن ئینجا بخه‌ویت، چونكه هاوكاری له‌ش ده‌كه‌یت بۆ هه‌رسكردن و توانه‌وه‌ی چه‌وریه‌كان نه‌ك كه‌ڵه‌كه‌بوونی.
ک.ن
ک.ن
بیروڕا