گشتی

دایکان و باوکان دەتوانن بەم رێگایانە هاوسەنگی نێوان منداڵەکانیان رابگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دایکان و باوکان دەتوانن بەم رێگایانە هاوسەنگی نێوان منداڵەکانیان رابگرن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

زۆرێک لە دایکان و باوکان کاتێک منداڵێکی دیکەیان دەبێت چەند کارێک هەیە دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵە گەورەکە فرامۆش بکەن بەهۆی گرنگییەکی زۆریان بۆ منداڵە تازە لەدایکبووەکەیان، بۆیە گرنگە دایکان و باوکان خۆیان لەو هەڵانە بەدوور بگرن بۆ ئەوەی هاوسەنگی نێوان منداڵە بچوک و گەورەکانیان بپارێزن، ئەوانیش:

- کڕینی شتومەک و یاری تازە بۆ منداڵە نوێیەکە و دووبارە پێدانەوەی شت و مەکە کۆنەکان بە منداڵە گەورەکە کە ئەمە وادەکات بەیەکەوە یاری نەکەن و شتەکانیان نەبەخشنە یەکتر.

- پێویستە وا منداڵە گەورەکە تێبگەیەندرێت کە خوشک یان برا بچوکەکەی فێری شتی جوان بکات وەک ئەوەی کە بەیەکەوە ددانیان بشۆن و پێکەوە یاری بکەن و هاوکاری یەکتربن.

- بەراوردکردنی منداڵەکان بەیەکتر کە کاتێک سەرزەنشتی یەکێکیان دەکەیت بە باش باسکردنی ئەویتریان کە ئەمە کارێکی هەڵەیە نابێت بکرێت.

- پێویستە ئامۆژگاری و سۆزدان بدرێت بە هەردووکیان، هەروەها پێویستە دایک و باوک کاتێکی تایبەت دابنێن بۆ ئەوەی گفتوگۆ بکەن لەگەڵ منداڵەکانیان، چونکە کاتێک ئەو کارە دەکەیت منداڵەکان هەست بەوە دەکەن کە گرنگ و تایبەتن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە