کوردستانی
شۆفێرانی ئەم پارێزگایەی هەرێم ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارى سەرجەم شوفێرانی تاکسی و خاوەن تاکسییەکانی هەڵگری تابلۆی هەولێر دەکەنەوە کەوا پرۆژەی رێکخستنەوەی تاکسیەکان و لێدانی باج و لۆگۆ دەستیپێکردووەتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم شوفێرانی تاکسی و خاوەن تاکسییەکانی هەڵگری تابلۆی هەولێر دەکەینەوە کەوا پرۆژەی رێکخستنەوەی تاکسییەکان و لێدانی باج و لۆگۆ دەستیپێکردووەتەوە کە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی کەرەنتینە و وەستانی دەوامی فەرمانگەکان بۆ ماوەیەک وەستا".

ئاماژە بەوەشکراوە "داوایان لێدەکەین کە بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی هەولێر بکەن بۆ دەستپێکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی لۆگۆ و باج، هەروەها ئەگەر هەر شوفێرێک سەردان نەکات ئەوا خۆی بەرپرسیار دەبێت لەو رێکارانەی لە دژی دەگیرێنەبەر".
س.س
س.س