تەندروستی

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی شۆکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی شۆکە
شۆكە، جۆرێكە لەو بەرهەمە سروشتییانەی کە لە وەرزی پایزدا لەسەر بەرهەمی بەڕوو دەنیشێت و بەرهەمدەهێنرێت هاوشێوەی گەزۆ كە لەسەر دار مازوو دروست دەبێت. تامێكی شیرینی هەیە و بەو هۆیەوە بە "شەونمی شیرین" ناو دەبرێت. شۆكە لە چەند ناوچەیەكی شاخاوی باشووری كوردستاندا، وەك پێنجوێن، شارباژێڕ و بەرزنجە هەیە.

سوودەکانی

بە دژە کۆرۆنا ناسراوە و تووشبووان دەیخۆن و بەرگری لەشیان بەهێزدەکات، شۆكە جگە لەوەی كە تام و چێژێكی تایبەت و شیرینی هەیە، لە رووی تەندروستییەوە چەند سوودێکی هەیە.

شۆكە باشترین دەرمانی گیاییە بۆ زۆربەی نەخۆشییەكان و باشترین جۆری كالیسیۆمی تێدایە و لە شیر و خورما بەهێزترە و بۆ جەستە و وزە بەخشە، هەروەها بۆ كۆكە و هەوكردنی سەر سنگ زۆر باشە.

شۆكە سوودیشی هەیە بۆ گەدە و ریخۆڵە و مادەیەكی شلەمەنی ئازیمەیە و چارەسەری نەخۆشیی كۆڵۆن و رەقبوونی دیوارەكانی ریخۆڵە دەكات، سەرباری ئەوەی كە هەر كەسێك بیخوات، بەرگری لەش زۆر دەكات و سوڕی خوێن چالاك دەكات.

خواردنی دۆشاوی شۆكە بۆ لایەنی سێكسیی مرۆڤەكان زۆر باشە و ئەو كەسانەشی كە نەخۆشیی شەكرەیان هەیە، دەتوانن بیخۆن، هەروەها سوودی زۆریشی هەیە بۆ بەهێزكردنی جومگەی ماسولكە و چالاككردنی سوڕی خوێن و بەهێزكردنی بینینی چاو، دەم و ددان و پاككردنەوەی جەستە لە ژەهراویبوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب