کوردستانی
پۆلیسی هەولێر بە تۆمەتی دزیکردن کەسێکی دەستیگرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە چەندین تاوانی دزیکردنی لە چەند شارێکی جیاوازی هەولێر ئەنجام دابوو، ناوبراو دوای دەستگیرکردنەکەشی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە چەندین تاوانی دزیکردنی لە چەند شارێکی جیاوازی هەولێر ئەنجام دابوو، ناوبراو دوای دەستگیرکردنەکەشی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، كەسێكیان بە ناوی (ك.م.ع) بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر كردووە كە هەڵسابوو بە چەند تاوانێكی دزی لە چەندین سیتیی جیاوازی هەولێر".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو "تۆمەتبارەکە بڕێكی زۆر پارە و زێڕ و چەند مۆبایلێكی دزیبوو، دوای دەستگیرکردنی دانی نا بە تاوانەكەیدا و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان، راگیرا و رادەستی دادگا كرا".