کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا
 مەودا میدیا - کاروان نوری

کەمێک پێش ئێستا لەرووداوێکی ھاتوچۆدا لە قەزایی سەید سادق دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون و باری تەندروستی بریندارەکان ناجێگیرە.

کەمێک پێش ئێستا سەرچاوەیەک لە شوێنی رووداوەکە بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەر رێگای سەیدسادق ـ ھەڵەبجە لەنزیک گوندی قاجر لەرووداوێکی ھاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوانی دیکەش برینداربوون".

بەپێی زانیاریەکانی مەودا، بریندارەکان راستەوخۆ دوای رووداوەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی و باری تەندروستیان ناجێگیرە.
Qaiwan
Qaiwan