کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی رابردوو لەسەر رێگەی هەولێر - شەقڵاوە لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندا دا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها زیانێکی مادی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتن.
فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "کاتژمێر 10:00ی شەوی رابردوو لەسەر رێگەی هەولیر - شەقڵاوە لە پشت دەرچەی تونێلی پیرمام بەدیوی شەقڵاوە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپل ڤیکترا پیکیاندا دا لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و 6 کەسی دیکەش برینداربوون و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "هۆکاری بۆ کەوتنەوەی رووداوەکە تیژرۆیی و خێرا لێخورین بوو لە پێچی دوای تونێلەکە کە ئەمە وایکردبوو ئۆتۆمبێلی ئۆپلەکە کۆنترۆڵ لە دەستبدات و خۆی بکێشێت بە ئۆپلێکی تری ڤیکترا کە لە دیوی راستی رێگەکە دەڕۆیشت".
س.س