عیراقی

بڕیاری راگرتنی مووچەی بەشێک لە پەرلەمانتاران و کاربەدەستانی حکومەت درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری راگرتنی مووچەی بەشێک لە پەرلەمانتاران و کاربەدەستانی حکومەت درا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە دەستەی نەزاهەی عیراق بڕیاری راگرتنی مووچەی ئەو پەرلەمانتارانەی عیراق و کاربەدەستانی حکومەتی ئەو وڵاتەی دا کە فۆڕمی ئەستۆپاکیان پڕنەکردووەتەوە بە مەبەستی ئاشکراکردنی سامانەکانیان.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز، ئەمڕۆ شەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2020 دەستەی نەزاهەی عیراق بڕیاری راگرتنی مووچەی ئەو پەرلەمانتارانەی عیراق و کاربەدەستانی حکومەتی ئەو وڵاتەی دا کە فۆڕمی ئەستۆپاکیان پڕنەکردووەتەوە بە مەبەستی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانەکەیان, هۆکاری ئەم بڕیارەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە ئێستادا عیراق بە قەیرانی داراییدا تێدەپەڕێت بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

هەروەها، دەستەی نەزاهە داوا دەکات پێدانی مووچەی پەرلەمانتاران و کاربەدەستانی عیراق لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەشێوەیەکی یاسایی قسەی لەسەر بکرێت و بڕیاری لەسەر بدرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان