ئابووری

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا
مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ی كانونی دووه‌می 2020 نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 64 دۆلار و 35 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به‌ 58 دۆلار و 8 سه‌نته‌.

ناجێگیری و به‌رزبوونه‌وه‌ و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ بڕی نه‌وتی به‌رهه‌م هێنراوی ڕۆژانه‌ی وڵاتان و سه‌قامگیری دۆخی ئاسایش و ئۆقره‌یی له‌ جیهاندا و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌ردین له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌.
Qaiwan
Qaiwan