کاروان رەسوڵ
وەزیری پەروەردە بڕیارێک
وەزیری پەروەردە لە نێوان ژیان و مەرگدا کامیان هەڵدەبژێرێت
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی ٢ی پارساڵ لە هەرێمی کوردستان و راگرتنی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن جیگەی دەستخۆشی بوو کە تەنها یەک کەیسی تووشبووی کۆرۆنا تۆمارنەکرابوو، لە پای چی ئێستا کۆرۆنا وەک ئۆکسجین لە هەموو جێگەیەکە وبە تەواوی و چڕی بڵاوبۆتەوە و نەخۆشخانەکان پڕبوون، بە قسەی خۆتان لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە سلێمانیش وەک نموونە،بەڵگەشم قسەی د.سهرخێڵ ئاراز، بهڕێوهبهری كلینیكی عهلی ناجی تایبهت بهكۆرۆنا دەڵێت "ئێستا ماڵ و گهڕهك و شوێن نهماوه كهیسی كۆرۆنای تێدا تۆمارنهكرێت" چی گەیاندمانی بەم رۆژە!
بەڕێز وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەزانیت قسەکەی سەرۆکی حکومەت چیمان پێدەڵێت کە دوێنی 2020/10/23 وتی "رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دووبارە لە بەرزبوونەوەیە، لەبەر خاتری خۆمان و خانەوادەکانمان زۆر گرنگە کە هەموومان بەردەوام بین لە گرتنەبەری رێکارە پێویستەكانی خۆپارێزی، کە بەشێک لەو رێکارانە دوورکەوتنەوەیە لە قەرەباڵغی" کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن قەرەباڵغی نییە؟
رێکارە پێویستەكانی خۆپارێزی چییە، چۆن دەتوانین خۆمان بپارێزین کاتێک وەک ساڵان و بەبێ خۆپارێزی خوێندکارانتان بردۆتەوە ناو هۆلەکانی خوێندن کە مامۆستا نەتوانێت خوێندکاریک ناچاربکات دەستکێش و دەمامک بکات و تەنانەت پۆلێکی خوێندنیان بۆ زیادبکات، ئەمە واقێعی راستی ناو خوێندنگاکانە نەک خوێندنگەیەک بۆ بەرچاوی راگەیاندن دابەشکراون بەسەر چەند پۆلێکدا بە دەستکێش و دەمامکەوە پیشاندەدرێن. لە لایەکی دیکەوە لەبەر کەمی مامۆستا بەشێک لەوانەکان ناخوێندرێت بگرە ئەم بڕیاری کردنەوەی بەشێک قۆناغەکان ڤایرۆسەکەی گەیاندە ئەو ماڵ و شوێنانەی کە هەرگێز پێناگەیشت، خوێندنگاکەی خۆم وەک نموونە تووشبوونی مامۆستا و مردنی کەسوکاری خوێندکار راستییەکی تاڵ نیشان دەدات، تکایە بڕیارێکی درووست بدە.
پێمخۆشە بۆ یەک جار سەیری لاپەڕەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بکەن و بزانن رۆژانە چەند پۆست دەکەن باس لە خزمەتگوزاری بێت و چەند پۆستی بڵاوکراوەی ماتەمینییە بۆ مردووانی تووشبووی کۆرۆنا، لەلایەکە بێدەنگن لە کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکانەوە تێکڕژانی ئەو هەموو خوێندکارە و بڵاوکردنەوەی کۆرۆنا ئەمە بۆ، بەدەستی خۆمان خەرمانی خۆمان ئاگرتێبەردەین.
ئەگەر بەس دۆێنی رێکەوتی 2020/10/23 بە نموونە وەرگرین 1053 کەس تووشبووە و 20 مردن هەبووە ئایا مەرگ و ئەو رێژە تووشبوونە نرخی نییە لەلای ئێوە، هەردوێنی د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت "لەسەر هاوڵاتییان پێویستە پابەندی بەستنی دەمامک و دەستکێش بن و رێکارەکانی خۆپارێزی و دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی بگرنەبەر، ئەگەر هاوڵاتییان ژیانی خۆیان لا گرنگ نەبێت ژمارەی گیانلەدەستدان زۆر زیاتر دەبێت" سەیری قسەیەکی چەند ترسناکە "ژمارەی گیانلەدەستدان زۆر زیاتر دەبێت" بەڕاستی ترسناکە ئێستا راگرتنی دەوام و قەدەگەی هاتوچۆ گرنگە ئەویش ناکەن.
هەموو بەیانییەک لەگەڵ کردنەوەی مۆبایلەکانمان دەبێت دەیان ماتەمی دەربڕین بۆ هاوڕێ و خزمەکانمان و زۆربەی کات پرسەنامەکەمان کۆپی کردووە و لە کۆمێنت دایدەنێن و فریای نووسین ناکەوین، ئەم بەیانییەی رۆژی شەممە لەگەڵ کردنەوەی مۆبایلەکەم5 دۆست و ئازیزم بەم ڤایرۆسە لەدەستدا!
من لە کۆتاییدا دەڵێم بارودۆخەکە ترسناکە تکایە وەزیری پەروەردە بێ گەڕانەوە بۆ هیچ لایەک بڕیاری راگرتنی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بدە و تاکارەسات نەخوڵقاوە لەمە زیاتر، شێوە و شێوازیکی دیکە بۆ خوێندن بدۆزنەوە.