تەندروستی

ئەو کارانەی پێش خەوتن نابێت ئەنجامی بدەیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو کارانەی پێش خەوتن نابێت ئەنجامی بدەیت
مەودا میدیا - کاروان نوری

چەند کارێک هەن  لە ژیانی مرۆڤدا لە پێش خەوتن پێویستە ئەنجام نەدرێت، چونکە کاردانەوەی خراپ بە دوای خۆیدا دەهێنێت و دەبێت مرۆڤ ئاگادار بێت کە نابێت ئەم کارانە لە پێش ئەوەی بچێتە جێگای نوستنەکەی ئەنجامی بدات.

خواردنی قورس مەخۆ:  پسپۆڕان هۆشداری دەدەن  پێش خەوتن خۆراکی قورس بخورێت، چونکە  کۆئەندامی هەرسی مرۆڤ بە هەموو شێوەیەک کار ناکات کاتێک مرۆڤ خەوتووە.

وەرزش مەکە: پێش خەوتن باشتر وایە وەرزش نەکەیت، چونکە  جەستەی مرۆڤ پێویستی بە کات هەیە بۆ هێوربوونەوە لە لێدانی دڵ و هەناسەدان.

موبایل بەکار مەهێنە: باشترە پێش خەوتن موبایل بەکارنەهێنیت  و لە دووری شوێنی نوستنەکەت دایبنێیت ئەو تیشکەو ئەو دەنگەی لێوەی دێت خەوت قورس دەکات و دەبێتە هۆی دڵەراوکێ.

خواردنی قاوە و چا: بە هەموو شێوەیەک خۆت لە خواردنی چاو قاوە بە دوور بگرە چونکە وات لێ دەکات درەنگ خەوت لێبکەوێت.

فیلمی ترسناک: باشترە لە پێش خەوتن بینەری فیلمە ترسناکەکان نەبیت، چونکە لەوانەیە کاردانەوەی خراپ بەدوای خۆیدا بهێنێت و ببێتە هۆی دڵەڕاوکێ و شەونخونی.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب