تەندروستی

خواردنی شێلم و سوودە تەندروستییەکانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنی شێلم و سوودە تەندروستییەکانی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شێلم یەکێکە لە رووەکە بە سوودەکان کە لە وەزری پایز و زستاندا خواستی خواردنی زیاتر دەبێت بە تایبەت بە کوڵاوی، شێلم چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە، سوودەکانیشی بریتین لە:

- بەهۆی هەبوونی مادەی فیبر تیایدا، خاوێنکەرەوەیەکی بەهێزی ریخۆڵەکانە و تایبەتمەندی هێورکەرەوەی شێلم، ئەو وەکو و دەرمانێکی سروشتی خەوهێنەرە.

- بوونی زۆری مادەی فسفۆر لە شێلمدا یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی دەماری دەدات، هەروەها خواردنی شێلم ئارەزووی خواردن باشتر دەکات و گەدە چالاک دەکات.

- شێلم بۆ خانمانی دووگیان بەسوودە، چونكە منداڵەكەی خێراتر گەشە دەكات، زووتر قسەدەكات‌ و تەنانەت زووتر دەكەوێتە سەرپێ ‌و لەبەرامبەر نەخۆشییەكاندا بەرگری زیاتر دەبێت، هەروەها شێلم دژە ئەنفلۆنزایە.

- سوودێکی دیکەی شێلم ئەوەیە چارەسەری لاوازی سێکسی دەکات، هەروەها بە گشتی بۆ تەندروستی پێست و جەستەی مرۆڤ گرنگە و چارەسەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی کەم خوێنیان هەیە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب