کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی  خراپ بەکارهێنانی مۆبایل  لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و رادەستی دادگا کراوە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی ناوشار (رۆژهەڵات) بە هەماهەنگی لەگەڵ بنکەی پۆلیسی پیرزین، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ر.ا.م) بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستگیر کرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتباری ئاماژەپێکراوە، کە لە بنکەی پۆلیسی بەحرکە داواکرابوو ، دانی نا بە تاوانەکەیدا و بەپێی ماددە (2)ی مۆبایل، ڕاگیرا و ڕادەستی دادگا کرا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan