تەندروستی

دیارترین نیشانەکانی جەڵدەی دڵ

مەودا میدیا - سلێمانی |


دیارترین نیشانەکانی جەڵدەی دڵ
مەودا میدیا - کاروان نوری

بێگومان نیشانەکانی هەموو نەخۆشیەک بە پێی بەرگری جەستەی کەسەکە، تەمەن رەگەز و هۆکاری تر دەگۆڕێن و زۆر کات ئەم نیشانانە لە کاتی پشوو یان ئەنجامدانی چالاکی بە شێوەیەکی کتووپڕ دەردەکەوێت و پێویستە بە زووترین کات کەسەکە بگەیەنرێتە نزیکترین بنکەی پزیشکی چونکە دەبێتە هۆی مەترسی بۆ ژیانی، لە باوترین نیشانەکان ئەمانەن:

1- هەبوونی ئازارێکی زۆر توند لە ناوچەی ناوەڕاست یان نزیک لای چەپی سنگ بەجۆرێک بەشێوەی پەستانێکی زۆر قورس یان گوشینی ناوچەی سنگ کە هەنێک کات بۆ چەن خولەکێکە و ئازارەکە دەڕوات و دێتەوە.

2- هەندێک کات ئازارەکە بڵاودەبێتەوە بۆ ناوچەکانی پەلی سەرەوە و مل و پشت و شەویلگە و تەنانەت پشت و باڵەکان و شان.

3- هەناسە توندی كه هەندێک کات لەگەڵ سنگ ئێشان یان پێش ئازارەکە دەبێت.

4- ئارەقکردنەوەیەکی سارد.

5- هەستکردن بە ماندووبوون و شەکەتیەکی زۆر و سەرگێژ خواردن و هەندێک کات بوورانەوەش.

6- هێڵنجدان و رشانەوە و ئازاری گەدە و سکچوون کە ئەم نیشانانە زیاتر لە رەگەزی مێ دەردەکەوێت بە بەراورد بە رەگەزی نێر.

7- بەرزبوونەوەی لێدانەکانی دڵ.

8- ڵێڵبوونی بینایی و رەنگ زەردبوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب