جیهانی
"رێككەوتنی ترەمپ" جێگەی "رێككەوتنی ئۆباما" دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا پێشنیازی گۆڕینی رێككەوتنی ئۆباما بە رێككەوتنامەی ترەمپ لەگەڵ ئێران كە لەلایەن هێزە رۆژئاواییەكانەوە لە ساڵی 2015 بەسترا، دەكات.
بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوە كرد "ئەمەریكا ترسی لە رێككەوتنی ئەتۆمی هەیە، بۆیە پێویستە رێگەیەكی نوێ بدۆزرێتەوە بۆ رێگریكردن لە ئێران لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی".
لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی بی بی سی بەریتانی، جۆنسن وتی "ئەگەر ئێمە كۆتایی بە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بهێنین خۆ دەبێت رێككەوتنێكی دیكە جێگەی بگرێتەوە، پێویستە ئەو رێككەوتنەش بگۆڕدرێت بە رێككەوتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ".
هەروەها ئەوەشی وت "پێویستە هەریەكە لە بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا رێگایەك یان ئامرازێك بدۆزنەوە بۆ كاراكردنی رێككەوتنامەیەك كە ئێران بگەڕێنێتەوە بۆ پابەندییەكانی بەر لە سزاكانی ئەمەریكا كاتێك لە ساڵی 2018 دەستبەرداری بوو".
شایەنی باسە ئێران هەموو كۆتەكانی كە خرابوونە سەری بە پابەندبوونی بە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم راگرتووە، هەر بۆیە ئەوەش وادەكات ئێران كار بكات بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی، وتیشی "ئەوە وەك كاردانەوەی ئەو سزایانە دێت كە ئەمەریكا خستوویەتییە سەر ئێران".
پێشتریش لە بەیاننامەیەكی هاوبەشی هەریەكە لە وڵاتانی ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەڕەنسادا هاتبوو "ئێران دەستبەرداری پابەندییەكانی بە رێككەوتننامەی ئەتۆمی بووە، بۆیە بڕیاریان داوە ئەو كەیسە رەوانەی دەستەیەكی دیكە بكەن بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنامەیەك گەرەنتی ئەوە بدات ئێران بە زووترین كات بگەڕێتەوە بۆ پابەندییەكانی".
هەروەك دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكاش وتبووی ئەو رێككەوتنە ئەتۆمییەی لەگەڵ ئێران لە سەردەمی باراك ئۆباما واژووكرابوو خراپترین رێككەوتنە و بە سوودی ئێران بوو، بەڵام جۆنسن لەمیانەی چاوپێكەوتنەكەی لەگەڵ بی بی سی وتی "بەریتانیا سورە لەسەر مانەوەی رێككەوتننامەی ئەتۆمی تاوەكو رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ ئێران واژوو دەكرێت".