کوردستانی

هەسەدە: چەتەکان ئاگربەستیان پێشێلکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە: چەتەکان ئاگربەستیان پێشێلکرد
مەودا میدیا-

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرایکرد سەرەڕای ئەوەی لە کاتژمێر 8:00ی ئێوارەی دوێنێوە رێککەوتنی ئاگربەست چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام چەتەکانی جۆلانی  بە چەندین پەلاماری جیاواز رێککەوتنەکەیان پێشێلکردووە.

هەسەدە رایگەیاند "چەتەکانی جۆلانی کاتژمێر 08:10ی ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچکەی زرگانیان لە باکووری حەسەکە بە تۆپخانەی قورس بۆردومان کرد و بۆردومانەکە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاندووە و دوتر لە کاتژمێر 08:20ی ئێوارەی دوێنێ بە چەکی قورس گوندی تل بارودیان لە باشووری حەسەکە بۆردومانکردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە کاتژمێر 11:30ی بەیانی ئەمڕۆ چەتەکان پەلاماری دەوروبەری شاری سڕین-یانداوەو هێزەکانیان بەرپەرچی پەلەمارەکەیان داوەتەوە و 
 کاتژمێر 02:10ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەلاماری دەوروبەری شاری سڕین لە باشووری کۆبانی داوەو هێزەکانیان پەلامارەکەیان تێکشکاندووە و دیسان کاتژمێر 02:45ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چەتەکان بە چەکی قورس گوندی حەمدوونی باشووری کۆبانێیان بۆردومان کرد کە بووە هۆی شەهیدبوونی ژنێک".

ئەوەشی خستەڕوو "وەک لایەنێکی پابەند بە ئاگربەست دەمێننەوە و نایانەوێت شەڕ پەرەبسێنێت، بەڵام داوا لە وڵاتانی چاودێر و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن کە بێدەنگ نەبن و سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانەی چەتەکانی جۆلانی دابنێن تاوەکو گیانی هاووڵاتییانی مەدەنی پارێزراو بێت و سەقامگیریی ناوچەکە تێکنەچێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan