گشتی

ئەو هەڵە باوانەی کە نابێت خانمان ئەنجامی بدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو هەڵە باوانەی کە نابێت خانمان ئەنجامی بدەن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

زۆرینەی خانمان کاتێک کە دەچنە ناوەڕاستی تەمەنیان هەندێک هەڵە هەن کە لە ژیانی رۆژانەیاندا ئەنجامی دەدەن بووەتە خوو، بەڵام دەبێت خانمان خۆیان لەو هەڵانە بە دووربگرن، ئەو هەڵانەش بریتین لە:

- ئاگاداری ئیشکردنیان نین بە رادەیەک کە زۆرینەی کاتەکان لە ئیشدا تەرخان دەکەن و زۆر خۆیان پێوەی ماندوودەکەن جا ئیشی ماڵەوە بێت یاخود کارکردن لە دەرەوە.

- هەندێکی دیکە لە خانمان بە باشی ناخەون و کەمترین کات دەخەون.

- بڕی پێویست لە ڤیتامین B12 و پۆتاسیۆم لە جەستەی هەندێک خانم کەمە و کەمی ئەو ڤیتامانەش کاریگەرییە نەرێنییەکانی لە ناوەراستی تەمەندا دەردەکەون، پێویستە هەوڵبدەیت ئەو خواردنانە بخۆیت کە ڤیتامین B12 و ‌پۆتاسیۆم لە پێکهاتەکەیدا هەیە.

- زۆر بیرکردنەوە لە پیربوون کە زۆرینەی خانمان زیاتر سەرنجیان لەسەر قژیانە کە حەزناکەن سپی ببێت زۆر بیرکردنەوەش لەو بابەتە کاریگەری نەرێنی دەبێت.

- تازەنەکردنەوەی کەلوپەلی میکیاژەکانت کە پێویستە زوو زوو بیانگۆریت.

- پشتگوێخستنی تەندروستی ددان کە ئەم کارێکی هەڵەیە بۆ باش هێشتنەوەی ددانەکان دەبێت گرنگی زیاتریان پێ بدەیت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب