تەندروستی

لەبەر ئەم هۆکارانە پێویستە ژەمی بەیانییان بخۆین

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبەر ئەم هۆکارانە پێویستە ژەمی بەیانییان بخۆین
مەودا میدیا – کاروان نوری

یەکێک لە بەسوودترین ژەمەکانی رۆژانە، ژەمی بەیانییە، پزیشکانیش هۆشیاری ئەوەمان دەدەنێ ژەمی بەیانییان تەرک نەکەین و رۆژانە بیخۆین.

بەپێی رێنماییە پزیشکییەکان بێت، وەک ئەوەی پزیشکان وتوویانە ژەمی بەیانییان یەکێکە لە باشترین ژەمە خواردنەکانی رۆژ و پێویستە مرۆڤ گرنگی پێبدات، چونکە چەندان زیندە چالاکی جەستە بەکاردەخات و لە زۆر بواری جەستەییدا هاوکاری جەستەت دەکات، بۆیە لێرەدا باس لە سوودەکانی خواردنی ژەمی بەیانیان و زیانەکانی نەخواردنی ژەمەکە دەکەین.

بەگشتی پزیشکان هۆشیاریمان دەدەنێ کە رۆژانە و بەشێوەیەکی بەردەوام ژەمی بەیانیان بخۆین، چونکە ژەمی بەیانییان وەک سەرچاوەیەکی وزە وایە بۆ جەستە و چالاکی "میتابۆلیزم"ی جەستەییش زیاد دەکات و هاوکاریت دەکات لە کەمکرنەوەی کێش و سووتاندنی کالۆری جەستە، لە هەمان کاتیشدا لە نەخۆشییەکانی دڵ بەدوورت دەگرێت و ناهێڵێت تووشی نەخۆشی شەکرە ببیت.

جگە لەوەیش ئەگەر گرنگی بە ژەمی بەیانییان نەدەیت و پشتگوێی بخەیت و رۆژانە نەیخۆیت ئەوا چەندان کێشەی تەندروستیت تووشدەکات وەک زیادبوونی کێشی جەستە و کەمبوونەوەی وزە لە جەستەدا و دروستبوونی کێشە لە مێشکدا و لاوازی چالاکی میتابۆلیزم  و چەندان کێشەی تەندروستی تر.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب