تەندروستی

سوودەکانی خڕنووک بۆ جەستەی مرۆڤ

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودەکانی خڕنووک بۆ جەستەی مرۆڤ
مەودا میدیا-

بەری رووەکی خڕنووک کە پێی دەڵێن مەحچەچە لە بواری پزیشکیدا بەکاردەهێنرێت و بۆ جەستەی مرۆڤ کۆمەڵێک سوودی هەیە، ئەم رووەکە لە شێوەی داری بچووکدایە و زیاتر لە ناوچە گەرمەکان دەڕوێت لە هەرێمی کوردستان لە ناوچەی گەرمیان هەیە، دار خڕنووک بەرێک دەگرێت چەند سانتیمەترێکە سوود لە بەرەکەیدایە.

چۆنیەتی بەکارهینانی خرنوک، بەکاڵی دەخورێت، بەڵام توێکلێکی لاستیکی هەیه و ئاسان لادەدرێ و بەهۆی یاریدەدەرێکەوە دەخورێ وەک ئاو یان هەر شتێکی دیکە یان وشککراوەیی ئاسانتره خواردنی لەگەڵ شەکر تامێکی زۆر خۆش دەدات یان دەتوانن لەئاودا بیکوڵێنن و ئاوەکەی بپاڵێون و بیخۆن بۆ هەر ژەمێک کوپێکی لێ بخورێتەوە.

سوودەکانی:
- بۆ نەخۆشیەکانی گەدە، وەک هەوکردن و برینی گەدە دەخورێت، خاوێنکردنەوەی دەمارەکانی خوێن و رێکخستنی جووڵە، نەهێشتنی مادە ژەهراوییەکان لەناو دەمارەکانی خوێن.
- باشکردنی رێژەی شیری دایک.
- نەهێشتنی ئازارەکانی میزکردن و هەروەها چارەسەری میزگیران دەکات.
- دابەزاندنی ئاستی شەکرە لە خوێن و چەورییەکانی خوێن لەناو دەدات.
- بەهێزکردنی بەرگری لەش.
- پتەوکردنی ئێسک و چارەسەری نەخۆشی ئێسکە نەرمەیە.
- چارەسەری نەخۆشیی قۆلۆن دەکات.
- بە سوودە بۆ نەهێشتنی ئازاری ددان و پووک.
 ک.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب