کوردستانی

سەبارەت بە هاوردەکردنی ئەم جۆرە بەرهەمە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە هاوردەکردنی ئەم جۆرە بەرهەمە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای ئەوەی بڕیاردرا بەرهەمی شووتی لە دەرەوەی وڵات بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان هاوردە بکرێت، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەم بڕیارە بۆیە دەرکراوە، چەنکە بەرهەمی ناوخۆ کەمبووەتەوە.

شاخەوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا بەرهەمی ناوخۆ بەتایبەت بەرهەمی شووتی کەمبووەتەوە و ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی نرخی بەرهەمەکان بەرزبببنەوە و بەشی پێداویستی و خواستی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش ناکات بۆیە بە بڕیاری وەزارەتی کشتووکاڵ، بڕیاردراوە بەرهەمی شووتی هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت".

سەبارەت بە ناڕەزایی و زەرەرمەندبوونی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و کەمبوونەوەی نرخەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتی کشتووکاڵەوە دراوە و بێگومان خوێندنەوەیەکی ورد بۆ بابەتەکە کراوە و بەرهەمەکە لە ئێستادا زۆر کەمبووەتەوە و خواستی کڕیاران پڕناکاتەوە، دەبێت ئەوەش بزانین ئەو بەرهەمانەش کە پێشتر بڕیاریان لەسەر درابوو کە نابێت هاوردە بکرێت، بڕی گومرگەکەی زیاد دەکرا لە کاتی پێویستدا بەتایبەت ئەو کاتەی جوتیاران داوایان کرد".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan