کوردستانی

سەرۆکی لیژنەی ئەمنی کەرکوک: نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەست و پێ سپین

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی لیژنەی ئەمنی کەرکوک: نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەست و پێ سپین
مەودا میدیا - کاروان نوری

سەرۆکی لیژنەی ئەمنی کەرکوک ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە ئێستادا بارودۆخی کەرکوک ئارام نییە، چەندین بازگە لە چەندین گەڕەک و شوێنی جیاوازی کەرکوک دانراوە، روونیشیکردووەتەوە، بەداخەوە ئەوانەی کە نوێنەری کوردن لە بەغدان، دەست و پێ سپین لە ئاست ئەو بارودۆخەی کە لە کەرکوکدا هەیە.

ئازاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا بارودۆخی کەرکوک ئارام نییە، چەندین بازگە لە چەندین گەڕەک و شوێنی جیاوازی کەرکوک دانراوە، ئەگەر هاوڵاتییەک بیەوێت بەرهەمێک داغڵی کەرکوک بکات یان رێگەی نادەن یان ئەوی لە چەندین بازگەدا لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت".

ناوبراو سەبارەت بە بازنەکانی هەڵبژاردن کە بڕیارە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عیراق دەنگی لەسەر بدرێت ئەوەشی ئاشکرا کرد "ئەگەر وەک بازنەیەکی هەڵبژاردن دابنرێت و بتوانرێت کۆتایی بە ئەو ناکۆکیانە بهێنریت ئەوە شتێکی زۆر باشە، لە ئێستادا کورد و عەرەب تا رادەیەکی باش لە یەک نزیکبوونەتەوە و رێكکەوتوون بەڵام تورکمانەکانن کە بە تەنها وەک نەتەوە لە ناو کەرکوکدا هەن، دەیانەوێت ئەو پەیوەندییەی لە نێوان کورد و عەرەبەکاندا هەیە تێکی بدەن".

جەختیشیکردەوە "بەداخەوە ئەوانەی کە نوێنەری کوردن لە بەغداد کارێک ناکەن پێش روودانی بارودۆخەکە لەگەڵ نوێنەرانی دیکە لە بەغدا گفتووگۆ بکەن، دەست و پێ سپین لە ئاست ئەو بارودۆخەی کە لە کەرکوکدا هەیە، چی بۆ ئێستا یان رابردوو".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan