کوردستانی

سبەی لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشوو دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشوو دەبێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

سبەی پێنجشەممە، کە هاوکاتە لەگەڵ 12ی رەبیعولئەوەلی ساڵی کۆچی بەپێی خشتەی پشووەکان، لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشوو دەبێت.
 
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە "سبەی پێنجشەممە (29-10-2020)، بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە، لە هەموو دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە".

بۆ ئەمساڵ بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، مەراسیمی یادی مەولود بەڕێوەناچێت، رۆژی 12ی رەبیعولئەوەلی هەموو ساڵێک، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە دەکرێت بە پشووی فەرمی.
 
 ک.ن
Qaiwan
Qaiwan