تەندروستی

نیشانەکانی تووشبوون بە بەکتریای گەدە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نیشانەکانی تووشبوون بە بەکتریای گەدە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەکتریای گەدە h. pylori یان helcobacter pylori بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٣ لە لایەن پزیشکێک و بایۆلۆجستێکەوە دۆزرایەوە، ئەو بەکتریایە کە بە نزیکەیی لە گەدەی نیوەی دانیشتوانی گۆی زەوی بوونی ھەیە، رێگەی تایبەتی خۆی ھەیە بۆ ژیان لە ناو ئەو کەشە ترشەی گەدە.
 
نەخۆشییەکە لە رێگەی پیسایی، دەم و دەستەوە دەگوازرێتەوە، ئەمەش کاتێك کەسێك دەستی بەم بەکتریایە پیسبووبێت، یان کەسەکە خۆراکێکی پیسبوو بەم بەکتریایە بخوات، ئەوا مەترسی تووشبوونی هەیە.
 
گرنگترین رێگەی دەستنیشانکردنی بەکتریاکە بریتین لە (پشکنینی پیسایی ، پشکنینی لەڕێگەی ھەناسەوە، پشکنینی خۆین).
 
چارەسەری بەکتریای گەدە بریتییە لە وەرگرتنی کۆرسی دەرمان کە پێکدێت لە دەرمانی کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە، لەگەل دوو دەرمانی دژە بەکتریای جیاواز کە لە سەرەتادا بۆ ماوەی (10 بۆ 12) رۆژ بەکاردێت، دوای ئەو ماوەیە پێویستە پشکنینی دڵنیابوون لە لەناوچوونی بەکتریاکە ئەنجامبدرێت کە دوای چوار ھەفتە دەکرێت.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب