کوردستانی

چوار بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

ئاسایشی شارەزوور دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و دەستیش بەسەر بڕێک لە مادەی هۆشبەردا گیراوە کە لە ماڵی دووان لە تۆمەتبارەکاندا بوون.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند "لە چوار چێوەی هەڵمەتە چڕ و بەردەوامەكانی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی  ئاسایشی شارەزوور بۆ نەهێشتنی دیاردە دزێو نایاساییەكان و ‌پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتییان و دستگیركردنی تۆمەتبارانی (بازرگان و بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان)، هەر بۆیە لەو چوارچێوەیەدا بەهاوكاری بنكەی ئاسایشی تەوێڵەو پاسەوانی سنووری ئەو ناوچانە، هێزەكانمان  رۆژی 1ی تشرینی یەكەمی 2020 بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوورو بەپێی مادەی (14ی مخدرات) ، توانیان دوو هاووڵاتی كوردی ئێرانی بەمادەی هۆشبەرەوە دەستگیر بكەن".

ئاماژە بەوشکراوە "تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان ناویان (س.أ.ع) و (ب.س.ش) دانیشتوی شاری (پاوە)ن و  بەبڕێك مادەی هۆشبەرەوە لە جۆرەكانی (كریستاڵ – تریاك- حشیش – شروبی میپادون – حەب)، پاش دەستگیركردنیان لە لێكۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە كە ئەو مادانەیان دوو هاوڵاتی كوردی عیراقی دانیشتووی تەوێڵە بەناوەكانی (ب.ت.ك) و (هـ.ئ.ح) هێناوە، بۆیە لە دوای دەستگیركردنی ناوبراوان  دانیان ناوە بە تۆمەتەكەیاندا دواتر پشكینین بۆ ماڵی تۆمەتباران كراو  دەستگیرا بەسەر بڕێكی تر مادەی هۆشبەرو كەرەستەی بەكارهێنانی ئەو مادد هۆشبەرانەدا".

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووشە "هەر چوار تۆمەتبار بەپێی مادەی( 14ی مخدرات) و بەبڕیاری دادوەر دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەی زیاتریش بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan