کوردستانی

لەبارەی بەڕێوەچوونی مەراسیمی یادی مەولود روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی بەڕێوەچوونی مەراسیمی یادی مەولود روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سبەینێ پێنجشەممە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە (د.خ) لەسەربێت، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانیش رایدەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر تەشەنەی کردووە هیچ جۆرە مەراسیمێک بۆ ئەو یادە ئەنجام نادرێت.

فەرەیدون غەریب، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ پێنجشەممە بۆ یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لەسەربێت هیچ جۆرە مەراسیمێک لە شاری سلێمانی بەڕێوەناچێت، چونکە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەکی بەرچاو تەشەنەی کردووە".

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "هەر مامۆستایەکی ئایینی لە هەر مزگەوتێک مەراسیم ئەنجام بدات رێکاری یاسایی بەرانبەر دەگرینەبەر، هەروەها هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی هەڵواسینی پۆستەر و لافیتەوە ئەو یادە بکەنەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan