کوردستانی

ئیدارەی گەرمیان ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیدارەی گەرمیان ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد
مەودا میدیا-

ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە چەند رێنماییەکی نوێی لەبارەی دۆخی تەندروستی ناوچەکە بڵاوکردەوە و چەند بڕیارێکی نوێی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد.

بڕیارەکان:

1- جەختکردنەوە لە خۆپارێزی تەواو، بە جۆرێک پابەندکردنی ھاوڵاتیان لە شوێنە گشتیەکان و تەواوی فەرمانبەران و کارمەندان لە فەرمانگە حکومیەکان بە بەکارھێنانی دەمامک و رەچاوکردنی دووری نێوانیان.

2- ھەڵمەتی ھۆشیاری بەرفراوان لە رێگەی دەزگاکانی راگەیاندن و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایانی ئایینی ئەنجامبدرێت بۆ خۆپارێزی لەلایەن ھاوڵاتییانەوە.

3- بڕیاردرا لیژنە تایبەتمەندەکان گەڕان و چاودێرییەکانیان چڕبکەنەوە و رێکارەکانی خۆپارێزی لە بازاڕ و تەواوی شوێنکارەکان لەلایەن کاسبکاران و خاوەنکارەکانەوە بگیرێتەبەر.

4- چاودێریکردنی ناوەندەکانی خوێندن و باخچەی ساوایان و قوتابخانە ئەھلیەکان و پابەنکردنیان بە گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی.

5- گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی لە مزگەوتەکاندا بە جۆرێک موسڵمانان پابەندبن بە خۆپارێزی.

6- جەختکردنەوە لە رێگەنەدان بە دانانی پرسە و ئەو بۆنە کۆمەڵایەتیانەی قەرەباڵغی دروستدەکات.

س.س
Qaiwan
Qaiwan